سقوط حلب الشرقية
13 ديسمبر، 2016
Warum fiel Ost-Aleppo
16 ديسمبر، 2016

کەوتنی حەلەبی رۆژهەڵات

کەوتنی حەلەبی رۆژهەڵات

پۆڵات جان

13/12/2016

حەلەبی رۆژهەڵات لەم رۆدا کەوت بەڵام ئەوەی سیری ئەو هۆکارە زۆرانە بکات کە بوونەتە رێگە خۆشکەرێک بۆ ئەو ڕووخانە و بۆ ئەو کەوتنە ئەوا باش لەوە تێدەگات کە ئەو کەوتنە دەبوو رووبدات یان چارەنووسێکی حەتمی هەبوو کە دەبوو پێی بگات، ئەو کەتنەش لەوەوە نیە کە هێزە سیاسیە بەعسیەکان و ئەو هێزانەی پاڵپشتی دەکەن لە رووی بەهێزیەوە بێت، بە هەمان شێوەش لە رووی لاوازی گروپە ئیسلامیەکانەوە نیە، بەڵکق کەوتنەکە کە دەبوو ببێت چەندین یاخود دەیەها هۆکاری جیاواز جیاواز هەیە. لەوانە کە پەیوەندی بە سەرەتای کەوتنی حەلەبەوە هەیە کە دەگەرێتەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٢ ئەم هۆکارە سەرەتایانە هۆکاری جوڵاندنی هەرە هۆکارە گەورەکانی دواتربوون کە ئامادەکاریان کرد بۆ کەوتنی دووەم، کە لەم رۆدا زۆر بە ئازار و خراپ تێکشکێنەرانە هاتە پێش. لەوانەش

یەکەم:- باش ئەوەمان بیرە کە خەڵکی حەلەب زۆرینەیان لە لایان خەڵک و دانیشتوانی ناوچەکانی کە بەرەنگاربوونەوە کە شۆرشیتێدا بوو لۆمە دەکران و بە عەیبە ناویان دەهات چونکە بەشدارنەبوون لە بەرنگاربوونەوە و وەستان لە دژی رژێمی بەعس. حەلەبیش لە بەر ئەوەی شارێکی بازرگانی و پیشەسازی بوو زۆر گرنگە بەلایەوە ئارامی و هێمنی هەسرکردن بە دڵنیایی و جێگربوون چوونکە ئەمانە رێگەی کرانەوە و پەیوەندیبوون.

دووم:-حەلەب بۆ دوو بەش دابەشبووە یەکێکیان رۆژهەڵات و یەکێکیان رۆژئاوا ئەم دابەشبوونە لە لاکان بۆتە هۆی دابەشبوونی کۆمەلایەتی و رۆشنبیری و بابەتەکانی بژێوی و گوزەران. حەلەبی رۆژهەڵات حەلەبی سونەکان فەقیر و داماو و گۆشەگیر و داخراوەکانن بەتایبەت موتەدینیەکان، هەروەها لەو کوردانەی کە لە لادێکانی کۆبانێ و عەفرین و تورکمانەکانەوە هاتوون و زۆرینەیان کەم دەرامەتن و باری گوزەرانیان باشنیە زۆرینە کرێکارن و لە کارگەی دوورین کاردەکەن یان لە بیناکاریدا ، بەڵام بەشەکەی خۆرئاوا زۆرینەی سەر بە چینی مام ناوەندن یاخود لە دەوڵەمەندەکانی وەک(دەرەبەگی) لادێکانن کە هاتوون. ئەم چینە زۆر دوشم و شیعاراتی بۆ گرنگ نیە هێندەی جێگیری و ئەمانەتی بۆ گرنگە.

سێیەم:- هەندێ ناوچە زۆرینەی خەڵکەکەی مەسیحیەکانی لە ئەرمەن و سریان و ئەوانیترن ئەم خەڵکانە و دانیشتوانەکەی هاوسۆز نەبوون لەگەڵ دروشمە ئیسلامیە ئیخوانیەکاندا کە زۆرینەی دروشمەکانی شۆرشی ساڵی ٢٠١١ی داپۆشیبوو بۆیە فیتنەی دووزمانی گەورەی مەوقفەکەبوو لە نێوان مەسیحیەکان و حەلەبی شۆرشگێرکانی لادێ.

چوارەم :- گەرەکە کوردیەکان یان کە زۆرینەیان کوردبوون بەتایبەت لە ( ئەشرەفیەکان و سەکەنی شەبابی و بوستان پاشا ) لە پیشەوەی ئەوانە بوون کە بە گژ دەسەڵاتدادەچنەوە و دەریان بکەن بۆیە ئەمە ڕوویدا لە بەهاری ساڵی ٢٠١٢ لەو گەرەکانە پاکرانەوە بەڵام هێشتا دروشمی نەتەوە پەرستی و شۆڤێنی کە بە یەکگرتوو لەگەڵ دوژمنانی لە مێژەی کورد ئەوانیش تورکیا بوو.

پێنجەم کەوتنی حەلەبی رۆژهەڵات لە ساڵی ٢٠١٢ سەرئەنجامی داینامیکی ناوەکی نەبوو هەروەک چۆن هەولیکی خودیش نەبوو، بەڵکو ئەنجامی داگیرکاری چەکداری بوو لە لایان لادێکانەوە بۆ باکوری حەلەب وەک ( عەندان و حولتیان و ئەغزاز و حییان…هتد)

شەشەم:- کاتێک توانیان حەلەبی رۆژهەڵات بگر کە شارێکی پیشەسازی و بەناوبانگبوو بە کارگە گەورەکانی، ئەو گروپ و تیمانە کەوتنە داوی دزی و ڕاو و ڕووتی هەموو شتەکانیان ناردنەوە بۆ تورکیا بە نرخی زۆر کەم، ئەمە بووە هۆی ڕووخانی ئابووری ولات و لەدەستدانی هەلی کار ب ئەوانەی کە زۆرینەی دانیشتوانی حەلەبی رۆژهەڵات بوون و لەسە ئەوکارانە دەژیان.

حەوتەم:- ئەو گروپە چەکدارانە دژایەتی خێزان و خێڵەکانیان دەکرد کە هاتبوونە ناو حەلەبی رۆژهەڵات دەیانویست لە ناویان بەرن وە زۆرینەیان پاڵنان بۆ ئەوەی بچنە پاڵ دەسەڵات و نیزام.

هەشتەم:- دابەشبوونی مەسیحیەکان و پەرت بوونیان بۆ زۆر گروپ و کەتیبەی جیاجیا و دژ بەیە و شەرکەر لە نێوان خۆیاندا لەسەر پارە و ڕاوەڕووتی و دزینی کارگەکان. ئەمەش بووە هۆی دابەشبوونی گروپەکان بە شیوەیەکی خراپتر پاڵپشت بە ڕەهەندە فکریەکان و سیاسیەکان و دابەشبوونی بەرەکان بە هۆی ناوچەرگەی دین و پاشکۆی دەوڵەتان و حیزبەکان یان فڵان کەسەکان.

نۆیەم:- تێکەڵاوبوونی گروپە ئیسلامیە توندرەوەکان بۆ ناو حەلەب وە هەموو کەسێکی چەکدار لە موعارەزە و سەپاندنی جۆرێکیتر لە ژیان بەسەر خەڵکیدا و هێزی ئەوان و جەبری ئەوان بەسەر هەندێ گروپیتردا. وەک کۆنترۆڵ و زاڵبوونی ( ئەحواری شام و بەرەی نوسرە ) وە هەندێکیتریان کە زیانی زۆریان گەیاند بە وێنەی چەکدارەکان و ئۆپۆزسیۆن و خەڵکی حەلەبی رۆژهەڵات. بوونی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە شەریعەتیان دا بە رژێم و ڕوسیا و هاوپەیمانەکانیان وە حەلەبیان لە ناوبرد و تەختیان کرد لەسەر سەری دانیشتوانەکەی.

هەندێ هۆکاری تریش هەن کە وردەکاری زیاتریش کە هاوکاتە لەگەڵ کەوتنی یەکەمی حەلەب لە ٢٠١٢ وە لە ناو خۆیدا زۆر هۆکاری خودی و بابەتی هەڵگرتووە تاکو دەگاتەکەوتنی دووەم لە رۆژەکانی کۆتای ساڵی ٢٠١٦.

کەوتنی دووەم و هۆکارەکانی کا ڕاستەوخۆ بوون وا باشترە بڵێین کەوتنی حەلەبی رۆژهەڵات نەک هەموو حەلەب وە بە دەقیقیتر کەوتنی دووەمی حەلەبی رۆژهەڵات.

چی وایکرد حەلەب بکەوێت ؟ لەگەڵ ئەوهەموو پشتیوانیە زۆرەی کە بە دەیەها یا باشترە بڵێین بە سەدەها لە جۆری گروپ و تەنی گەورە گەورە لە چەک کە لەتورکیاوە دەهات و بە پارەی سعودیە و قەتەر …هتد ناوە ناوەش بیستنی دروستکردنی ژووری عەمەلیات و هەڵمەتی ڕاگەیاندن و دەنگدانەوەی نێودەوڵەتی هەڕەشەکردن و بەڵێن و وتارە زۆرەکان، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانە دەپرسین ئاخۆ بۆچی حەلەبی رۆژهەڵات کەوت؟؟

یەکەم:- پەرت و بڵاوی و پاشکۆیی و داردەستی گروپەکان بۆ دەولەتە جیاواز و لایەنی جیاواز کە هەرکەسێک بە پێی بەرژەوەندی خۆی کاردەکات.

دووەم: زاڵبوونی گروپە ئیسلامیە توندرەوەکان وە بەتایبەت (قاعیدە) بەسەر هەموو شتەکان دا کە ئەوە زەرەری زۆری گەیاند بە وێنەی چەکدارەکان لە هەموو جیهانداو بەتایبەت لە خۆرئاوا.

سێیەم:- زۆرێک لە تورفرۆشەکان و سەوزە فرۆشەکان و بازرگانی برنج و مەڕوماڵات بوونە سەرکردەی سیاسی و عەسکەری کە پلانی جەنگیان دادەنا لە رووی تەکنیک و ستراتیژی و بوون بە ئەمیری شەر و دزی و داگیرکاری سەرکردەی گەرەکەکان.

چوارەم:- هەموو گروپەکانی ناو لادێ و ئیسلامیەکان و شۆڤێنیەکان وازیان لە رژێم هێنا بە ئیسراحەت تا دەستی گرت بەسەر ناوەند و غەرب دوا عاقڵکردن وە جەنگێکی چوارساڵەیان لە دژی گەلی کورد بەرپاکرد کە لە شێخ مقسود یا شاخی سیدا بوو، ئەم جەنگە گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و قاعیدە هەڵیان گیرساند دژی کورد لە ناو شێخ مەقسود دا، وە گەمارۆدانی سەدەها و هەزارەها کوردی مەدەنی و عەرەب و بۆمبارانکردنیان بە گاز و قازیفە وهاوەن کە هەڵگری ماددەی کیمیاوی بوون وە رێگری لە گەیشتنی نان و شیر و دەرمان بۆ ئەو جێگایە کە یەکێک بوو لە هەرە هۆکارەکانی کەوتنی ئۆپۆزیسیۆن و کەوتنی حەلەبی رۆژهەڵات.

پێنجەم:- داردەستبوونی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن وەک ئامرازیک بەدەستی دەزگا جاسوسیە تورکیەکان و وەک بوکەڵە بوون بە دەستیانەوە و بۆ مەرامی خۆیان بەکاریان دەهێنان وە شەرکردنیان لەو ناوچانەی کە زیاتر بوو وەک پاشکۆیەکی کوێرانەی تورکیا بوون.

شەشەم:- شەڕی ناوخۆیی گروپەکان وە بەکارهێنانی مامەڵەی دڕندانە لە دژی خەڵکی سیڤڵ و بەرامبەر بە یەک و بەرامبەر بە کورد و مەسیحیەکان وە هیچ جیاوازنین لە رەفتارەکانی (داعش) لە داپڵۆسین و داماڵین و سەربرین لەسەر جادەکان و بردنی خەڵکی مەدەنی و ڕووخاندنی کەنیسەکان و بە ئامانج گرتنی ناسنامەی کوردی و لەناوبردنی.

حەوتەم:- سودی گەورەی رژێم و دەسەلات لەو ناکۆکیانە و جەنگیان لە دژی ( عەفرین و شێخ مقسود) بووە هۆی گەیشتنی دەسەلات بە ناوچەکانی ( نوبل و زهراو غسل حلب و ئەعزاز و ریفی باکور و خۆرهەڵات) و دواتریش تورکیا.

هەشتەم :- رێکەوتنەکانی نێوان رووسیا و تورکیا وای کرد زۆرێک لە گروپەکان واز لە ناوچەکانیان بێنن بۆ رژێم و ئەوانیش کەوتنە پلان بۆ گەمارۆدان و بەرپەچدانەوەی چەکدارەکان کە لەناو حەلەبی رۆژهەڵات بوون.

نۆیەم:- ئۆپۆزیسیۆنە سیاسیەکان کە لە تورکیادا بوون وە لە پشت ئەمانەوە تورکیا بوو بوو بە هۆی هەڵخڵەتانی چەکدارەکانی کە لەسەر زەوی حەلەبی رۆژهەڵات بوون و وەهمی سەرکەوتن بەسەر رژێم و بە یارمەتی راستەقینەی تورکیا و وە بە مفاوەزات و رێکەوتن لێرە و لەوێ لە بەڵێن و درۆ کە وایکرد چەکدارەکان بروا بکەن و کە لەژێر رەحمەتی بۆمبارانکردنی روسیا و رأیم دا بوون دواتریش هیچ شتێکیان لەوە دەست نەکەوت.

دەهەم:- دەزگای جاسوسی تورکیا توانی زۆر چەکدار لە بەرژەوەندی خۆی لە حەلەب بەکاربهێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی بە بێ گرنگی دان بە سوریا و بە حەلەب و چارەنووسی ئۆپۆزیسیۆن پاڵپشتی لێکردن زۆر بەهێز تاکو توانی زاڵ ببێت بەسەر ئەکادیمیای عەسکەری رێگای دیمەشق پیش ڕۆیشتنی ئەردوغان بۆ مۆسکۆ و چاوی بە پۆتین بکەوێت کە لە کاتی بەهێزدابوو، دوای بینینی پۆتین ئەردۆغان فەرمانی کرد بە وەستاندنی داستانی حەلەبی گەورە بە پێی رێکەوتنەکەی لەگەڵ روسیا.

یازدەهەم:- کاتێک گروپەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەسەر رژێم لە حەلەب و جارجار پارچەی لە حەلەبی رۆژئاوای دەکردەوە وە رێگای چوونە دیمەشقیان گرت. تا وای کرف ئەردوغان داوا بکات کە واز لە حەلەب بهێنن و بەرەو تورکیا و تەرابلوس بێنەوە، ئەم هەنگاوە پشتی حوشتری ئۆپۆزیسیۆنی شکاند و پرۆسەی شکاندنی ئەوانی خێراترکرد و رژێمیش خێراتر بەسەریاندا سەرکەوت.

دوازدەهەم:- هەزارەها لە چەکدارەانی ئۆپۆزیسیۆن کە دەبوو رووبکەنە دیمەشق و رژێمی بەشار ئەسەد بروخێنن روویان کردە شێخ مەقسود و عەفرین و تەرابلووس و ئەلباب بوونە تەنها چەتە و رێگرێکی بێ بەها کە بەکاردەهێنران لە لایان ئەردوگانەوە تا بەرژەوەندی خۆی بەدەست بهێنێت و بیانکاتەوە بە گژ هێزەکانی دیموکراتی سوریاوە.

سیازدەهەم:- پێش چەندین سا بە دەیەها گروپ بەرەکانی خۆیان بەجێهێشت و روویان کردە شارە کوردەیەکان و داگیرکردنیان لەسەر ئەمری تورکیا و وە لە روانگەی عەقڵیەتە شۆڤێنی و بۆگەنەکەیانەوە. ئەمەش سەرنەکەوتنیان بوو لە دژی رژێم و دەسەڵات و توانەوەیان لە هێرشەکانیان بۆ سەر شارە کوردیەکان لە ناوچەکانی (سرێکانی و رمیلان و قامشلۆ و گری سپی و عەفرین) و ناوچەی تر.

بۆیە تەنیا کەوتنی حەلەبی رۆژهەڵات نەبوو بەڵکوو خاپووربوونی بوو، وەتەنها بەردێکیش نەماوەتەوە لەسەر بەردێک و ئابووری ئەوشارە گەورە ئابووریە رووخا کە جگە لە وەش یەکێکبوو لە کۆنترین شارەکانی مێژووی جیهان بۆیە کەوتنی حەلەب واتا کەوتنی پرۆژەی ئۆپۆزیسیۆن وە لادانی دەمامکەکان لەسەر دەم و چاوە ناشیرینەکانی ئۆپۆزیسیۆن کە لە راستیدا لە عەنتاب و ئەستەنبۆڵ کەتوون، هەروەها کەوتنی پرۆژەی ئیخوانی ئیسلامی سیاسی لە سوریا و کەوتنی عەمیل و داردەستەکانی تورکیا و چەتەکانی کەوتنی هەموو ئەوانەیە کە لە دژی کورد و گەلی کورد دەجەنگن بۆیە دەیڵێمەوە بەردەوام کە :(( هیچ کاتێک ئەوانە سەرناکەون کە دژی گەلی کورد دەجەنگن و دژایەتی دەکەن)). لە کۆتایدا تاکە پرۆژەی ڕاستەقینە لە سوریا پرۆژەی هێزە سووریە دیموکراتەکانە لەگەڵ بەرەکانی یەکینەی پاراستنی گەل و پرۆژەی فیدراڵی و دیموکراسی. ئەمەش دەبێتە قەلایەکی سەخت لەبەردەم داعش و هەموو رژێمەکی داگیرکاری و ئەوانەی لە سەر رێگای ڕاست و ڕوون لایان داوە. وە گەنتی دانێکە بۆ کوردستانێکی سەربەست و سوریایەکی دیموکرات.

وەرگێر: Asaad Shawri‎‏

عربي   English     German

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *